فوئاد عه‌بدولڕه‌حمان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، تکایه فۆنتی یونی کورد دابگره

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

سایته‌کان

ئاوێنه
سبه‌ی
هاووڵاتی
چاودێر
کوردستانی نوێ
په‌ڕتووکی کوردی
کۆشکی کورد
گۆڤاری سوله‌یمانی
ده‌رووی کورد
چاک
پێنووسی کورد
سیخورمه
جیهان پرێس
کورد ئای تی گرووپ
چراکان
انشودتان جبلیتان
سه‌ما کورد
بیرو هۆشیاری
هه‌ڵبوون
ئینگلیزی
فێربوونی ئینگلیزی
فێربوونی زمانی هۆڵه‌ندی
تۆفڵ
تێستی ئینگلیزی
ئای ئی ئێڵتس
رابه‌ری ئینگلیزی
کۆد

فه‌لسه‌فه‌که‌ی من دڵته‌نگییه..

 

دڵته‌نگی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی زۆر تایبه‌ته له ژیانی مندا، به‌و راده‌یه‌ی پێی به‌دمه‌ست بووم‌و کردوومه به هه‌مه‌پیشه‌م‌و به‌رده‌وام حه‌زم له فێربوونیه‌تی.. لێی تێناگه‌م، نازانم چ زاراواه‌یه‌کی بده‌مێ!.. خه‌مۆکی؟ په‌ژاره‌یی؟ بێزاری؟ ر‌ه‌شبینی؟ بێهوده‌یی؟ ته‌نیایی؟ نامۆیی؟ تاراوگه‌یی؟ نهێڵیزم؟ یان هه‌موویان پێکه‌وه‌؟ یان هه‌ر هیچیان؟ یان دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌ک، که پێناسه‌ی بۆ نادۆزرێته‌وه؟

به‌ڵێ.. ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌م - واته ئه‌م دڵته‌نگییه‌م- زۆر خۆش ده‌وێ، ئه‌ویش به راده‌ی نزیک له په‌رستن منی خۆش ده‌وێ. بۆیه، له‌به‌ر دڵسۆزیم بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندی‌و هاوڕێتییه په‌نهان‌و نائاساییه، وام لێهاتووه زۆر بیر نه‌که‌مه‌وه له‌وه‌ی چی له نێوان به‌خته‌وه‌ریی کاتی‌و درۆیینه‌و خه‌می به‌رده‌وامدا هه‌ڵبژێرم! هه‌ردوو بۆم بوون به فێرکه‌رو مامۆستا! منیش له نێوانیاندا بووم به شاگردو فێرخواز..!

په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل دڵته‌نگیدا په‌یوه‌ندییه‌که هه‌میشه راده‌که‌م له‌وه‌ی خۆم بهاوێژمه دووتوێی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانییه‌وه. په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ دڵته‌نگیدا په‌یوه‌ندییه‌کی شاراوه‌یه، که‌س نییه بتوانێ سه‌ری گڵۆله‌ی ته‌لیسمه‌کانی بدۆزێته‌وه‌و بیانکاته‌وه‌و په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماڵێ، ته‌نها ئه‌و که‌سه نه‌بێ، که له رووحانییه‌تی دڵته‌نگییه‌وه نزیک بێ‌و سیحری جه‌زبه‌که‌ی کاری تێکردبێ. ته‌نها ئه‌و که‌سه نه‌بێ، که له نهێنیی بۆنی ئه‌و تێکه‌ڵه‌ی ده‌رمانی جادووه تێگه‌یشتبێ، که له ده‌روونی دڵته‌نگییه‌وه مرۆڤێکی‌تری ئه‌فراندبێ، که دڵته‌نگییه‌که‌ی زاخاوی بۆ دابێ‌و په‌روه‌رده‌ی کردبێ. ئه‌وجا، بووبێ به که‌سێ مژده‌ی به‌خته‌وه‌ری به‌و که‌سانه ببه‌خشێ، که گیرۆده‌ی له‌ده‌ستدانی به‌خته‌وه‌رییه‌ک بووبن، که خۆیشی گیرۆده‌ی بووه.

هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمکردن به هیچ مه‌به‌ستێ نابێ بخرێنه فه‌رهه‌نگی ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی، که تایبه‌ت به بێزاریی له ژیان‌و هاندان بێ بۆ خه‌مۆکی، به‌ڵکو داخوازییه‌که بۆ ژیان له‌گه‌ڵ بارێکدا، که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکمان نییه - زۆرجار - بۆ گۆڕینی‌و توانایی فێربوونمان نییه له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایه‌کی داهێنه‌ر، که دڵته‌نگییه. بۆ ئه‌وه‌ی خودی خۆمانی پێ به‌گه‌نین‌و بتوانین به‌ختیاریی راسته‌قینه‌و به‌رده‌وامی لێ بهێنینه به‌رهه‌م. هه‌موو ئه‌مانه‌ی ده‌رمبڕین، خواسته بۆ توانای ئاشنابوونمان له‌گه‌ڵ دڵته‌نگییه‌ به‌رده‌وامه‌کانماندا، که له هه‌موو ده‌رگاکانیه‌وه هێرشمان بۆ ده‌هێنن، بێ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له به‌رده‌می هه‌ڵبێین‌، یان رووبه‌ڕووی ببینه‌وه، یان نه‌فره‌تی لێ بکه‌ین. دڵته‌نگی فه‌لسه‌فه‌یه‌که هانمان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له ئامێزی خه‌مه‌کاندا پێکبێینه‌وه‌و له‌زه‌ت ببینین.. نه‌ک ئازار ببینین..!! 

فه‌لسه‌فه‌ی دڵته‌نگی بانگه‌وازێکی کۆتایی نییه، که بڵێم من مرۆڤێکی خه‌مبارم، بێ ده‌سه‌ڵاتم، ملکه‌چم، که ناتوانم شۆڕشێ به‌رپا بکه‌م‌‌و گۆڕانێ دروست بکه‌م. فه‌لسه‌فه‌ی دڵته‌نگی کفر نییه له نیعمه‌تی ئه‌و به‌خته‌وه‌رییه‌ی، که ئاسووده‌یی‌و هێزو دڵکرانه‌وه‌مان پێ ده‌به‌خشێ ئه‌گه‌ر له ده‌رگا واڵاو راسته‌قینه‌کانییه‌وه لێی بچینه ژووره‌وه..!

فه‌لسه‌فه‌ی دڵته‌نگی پێناسنامه‌ی نکوڵی کردن نییه له بوونی ئه‌و دڵخۆشییه‌ی، که من به ئاواته‌وه‌م - له هه‌ر جێگایه‌کدا بێ‌و له هه‌ر ساتێکدا بێ - بیگه‌مێ‌و پێی ئاشنا بم، ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز ناتوانم به به‌رده‌وامی هه‌ناسه‌ی پێ هه‌ڵمژم‌، چونکه خه‌م هه‌میشه توندو به زه‌بر ملی گرتووم‌..! 

ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ی من، که دڵته‌نگییه، مامۆستای داهێنه‌ران‌و مه‌زنانی نێو مێژووه، یه‌که‌م هانده‌ری شۆڕش‌و گۆڕانه، گه‌وره‌ترین رابه‌ری هه‌موو جه‌نگه‌کانمامه دژی دوژمنانی ژیان‌و سه‌رکه‌وتن‌و مرۆڤایه‌تی، ئه‌و مامۆستا نه‌بینراوه‌یه، به‌رجه‌سته‌مان ده‌بێت‌و به‌هۆیه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سرووشتی پاکیمان‌و یه‌که‌م مرۆڤیمان.

دڵته‌نگی ئه‌و چێژه‌یه، که ده‌بێ تامی تاڵێکه‌ی بکه‌ین‌و ئیتر دوو رێگامان له‌به‌رده‌مدا دیاری ده‌کا: یان ئه‌بێ به شه‌رابه‌که‌ی مه‌ست بین‌و له‌ژێر باری زه‌بره‌کانیدا سوکنا بکه‌ین‌و جه‌سته‌و رووحی خۆمانی بۆ بخه‌ینه به‌ر که‌ڵبه‌و چڕنووکه‌کانییه‌وه له هه‌ر قۆناغێکدا تووشی بێین، یان ئه‌وه‌تا خۆمان به‌وه را بهێنین ئاشنایه‌تی‌و هاوڕێیه‌تیی له‌گه‌ڵدا درووست بکه‌ین‌و ده‌سله‌ملان‌و ده‌ستبازیی له‌گه‌ڵدا بکه‌ین‌و که زه‌بری لێ وه‌شاندم قاقاو پێکه‌نین بمگرێ‌و له ئه‌زموونه‌کانییه‌وه فێربم‌و سوود له شاره‌زاییه‌کانی ببینم، تا ئه‌و کاته‌ی سه‌ری گلۆڵه‌ی دڵخۆشبوونم دێته‌ ده‌ست‌و ره‌نگه هه‌ر خۆیشی بیداته ده‌ستم وه‌ک پاداشتی ده‌ڵسۆزی‌و خۆشه‌ویستییه‌کانم بۆی.؟!

خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دڵته‌نگیی وه‌کو من گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر دڵخۆشیت بۆ هات، له‌خۆباییبوون مه‌نوێنه، ئه‌گه‌ر دڵته‌نگیشت بۆ هات، بێزاریت ده‌رمه‌بڕه."

فوئاد عه‌بدولڕه‌حمان

 

 


, 22:04,2009/4/25 ,
بۆچوون

دەستەکانت خۆش

دەستەکانت خۆش بۆ ئەو گۆڕانکارییانە ڕۆژانە ئەیبینم. نەخێر دیارە خەریکە لە گاگۆڵکێوە هەڵئەستیتە سەرپێ.
بەختەوەری‌و تەندروستباشیتان ئاوات ئەخوازین

مامت، گۆمه‌یی00:54,2009/5/3

لینک


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 4 له‌ 8 | ‌پێشوو